x

X
18/05/2024 - 11:03
سفری دوای فاریزە

 ئازیزان: لەم جەنجاڵی دونیاداو لەو هەڕەشانەی لەسەر مرۆڤ هەیە لە ئاسمان وسەرزەویەوە ولەگەڵ ئەم هەموو ستەمەی بەشەر لەدوورونزیك ئەبینرێ وئەبیسرێ بەرامبەر من وتۆی مرۆڤ،لەهەمووی ڕوونترو مسەوگەر تر پیری ومردنە ،لەناو ئەم ژیانە ئاڵۆزە سامناكەدا ،من و تۆ كە سفرێكی زۆر بچوك وبێ دەسەڵاتین بەرامبەر ئەو هەموو مەترسیە گەورانە،ئەبێت پەنابەرینە پاڵ كێ ؟ جگەلەو یەكەی كە بڕیاری ئەم كەونەو ئەوەڵ وئاخری دونیاو قیامەتی بەدەستە وخۆی فەرموویەتی  (ففروا الی اللە..)وە فەرموویەتی  (فاستعژ بالله..) ئەبێت من وتۆی سفر خۆمان بخەینە بەردەم یەكی خالق بۆ ئەوەی قیمەت پەیدا بكەین،ئەگینا ئەكەوینە ئەو دیوی یەك وئەبینە سفری دوای فاریزە كە نرخمان نامێنێ و لە قیامەت اهمال ئەكرێین ولەناو دۆزەخدا لێمان ناپرسنەوە لە پاداشتی ئەوەی ئەوجۆرە مرۆڤانە لەدونیادا حسابیان بۆ خوای خالق نەكرد خوای عادلیش لەقیامەت ئەوان اهمال ئەكات ولە ڕەحمی فراوانی خۆی دووریان ئەخاتەوە ، (نسوا اللە فنسیهم ..)جا ئازیزان بۆ ئەوەی قیمەت پەیدا كەین با بەباشی خۆمان بخەینە بەردەم واحد الاحدو هەمیشە ولەكاروهەڵوێستمان حسابی تایبەتی بۆ بكەین وباش گوێ ڕایەڵی بین ،ئەوكاتە قیمەت پەیدا ئەكەین وبگرە ئەبینە میوانی ئەو خوا بڵندە لە بەهەشتە نەبڕاوەكەیدا.. لەگەڵ ڕێزم  

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە