دوورگەیەکی یۆنان بەهۆی زۆری كۆچبەری نایاساییەوە داوای هاوکاری دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوورگەیەکی یۆنان بەهۆی زۆری كۆچبەری نایاساییەوە داوای هاوکاری دەکات

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەكو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 کۆچبەری نایاسایی گەیشتوونەتە دوورگەی گاڤدۆسی وڵاتی یۆنان.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ساڵی 2024وە تاوەکو ئێستا زیاتر لە هەزار و 500 کۆچبەری نایاسایی لە وڵاتی لیبیا بەدەریای سپی ناوەڕاستدا و بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە دوورگەی گاڤدۆسی وڵاتی یۆنان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئەوەی خواستی کۆچبەرانی نایاسای وڵاتی ئیتاڵیایە کە لە کەناراوەکانی لیبیا و باکوری ئەفریقاوە بەڕێدەکەون، بەڵام ئەمساڵ چوونی بەلەمەکانی کۆچبەران لە تۆبروک لە رۆژهەڵاتی لیبیا بۆ دوورگەی کریتی یۆنانی بووە، بەتایبەت دوورگەی گاڤدۆس کە دوورگەیەکی بچووکە و رووبەرەکەی لە 30 کیلۆمەتر چوارگۆشە زیاتر نییە.

لای خۆشیەوە لیلیان ستیفاناکیس سەرۆکی شارەوانی دوورگەکە، داوای یارمەتی کردووە بەهۆی نەبوونی سەنتەری پێشوازی لە کۆچبەرانی نایاسایی لە دوورگەکەدا و ئەوەش خراوەتەڕوو، زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە گاڤدۆس خەڵکی میسرن و رێژەیەکی کەمیش لە پاکستان و بەنگلادیشەوە هاتوون.

 

هه‌واڵی گرنگ