كەمی خۆراكی تەندروست دەتوانێت كاریگەری لەسەر خراپبوونی كاتی خەو هەبێت، بۆ ئەو مەبەستە چەند جۆرێك ڤیتامین هەن یارمەتی خەوێكی باشتر دەدەن.
ئەگەر یەكێكیت لەو كەسانەی، كە خۆراك و خەوتنی پێویستت نییە، نیگەران مەبە، چونكە هەندێك ڤیتامین هەیە، كە دەتوانێت یارمەتیت بدات خەوێكی باشترت هەبێت.
نەبوونی خۆراكی دروست دەتوانێت كاریگەری لەسەر خراپبوونی خەو هەبێت، بۆیە پێویستە قەرەبووی كەمی هەندێك ڤیتامین بكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەمخەوی.
باشترین ڤیتامینەكان بۆ باشتركردنی خەو كامانەن ؟
1. ڤیتامین ئی، ئەگەر جەستەت ڕێژەیەكی پێویستی ڤیتامین E ی تێدابێت، ئەوا هەست بە خەوێكی باشتر دەكەیت، تۆوی گوڵەبەڕۆژەو بادەم و برۆكلی ئەم ڤیتامینە دابین دەكەن.
2. ڤیتامین دی، كەمی ڤیتامین دی كاریگەری لەسەر تێكچوونی خەو زیاد دەكات، خواردنی خۆراكی وەك هێلكەو ماسی و قارچك دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە چارەسەری ئەم كێشەیەدا.
3. ڤیتامین سی، ئەوانەی ڕێژەی ڤیتامین سییان كەمە تووشی كێشەی خەو دەبن، بۆ وەرگرتنی ڤیتامین سی باشترە میوەی لیمۆ، كێوی، پرتەقاڵ بخۆن.
4. ڤیتامین بی، یارمەتی ڕێكخستنی میلاتۆنین دەدات لە جەستەدا، كە كاریگەرە بۆ خەوتنێكی باش، گۆشت و میوەو سەوزە ئەم ڤیتامینەیان تێدایە.