سك ئێشە‌ی منداڵ چ كاتێك مەترسیدارە ؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سك ئێشە‌ی منداڵ چ كاتێك مەترسیدارە ؟

 

 

كاتێك منداڵ زووزوو سك ئێشەی هەیەو ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەیە، دەبێت سك ئێشەكەی بە هەند وەربگیرێت و سەردانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی پێ بكرێت.

- ئازارەكە توند بێت، هێندە توند بێت كە لە خەو خەبەری بكاتەوە.

- كێشی جەستەی دابەزێت.

- ئازارەكە لە چواردەوری ناوكدا نەبێت.

- لەكاتی پەستان خستنە سەر شوێنەكە یان دەستلێدانی ئازارەكە زیاد بكات.

- تەمەنی منداڵەكە كەمتر لە پێنج ساڵ بێت.

- هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵدابێت، وەكو: رشانەوە، نەمانی ئارەزووی خواردن، تا، پیساییەكەی خوێنی تێدابێت، قەبزی، گۆڕانی رەنگی میز، ئازار یان ئاوسانی جومگەكان، تێكچوونی باری هۆشیاری لەكاتی ئازارەكەدا، سەرئێشەی نیوەسەر.

(د. شادمان هەڵەدنی – پسپۆڕی گەشەو نەخۆشییەكانی منداڵان)

 

هه‌واڵی گرنگ