x

X
19/05/2024 - 09:05
هۆكاری دابەزنی نرخی مریشك لە هەرێم لەكوردیو بزانە

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت: نرخی مریشك زیاتر دابەزیوە و شەوی ڕابردوو یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار دینار فرۆشراوە.

نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: شەوی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار دینار فرۆشراوە و ئەوەش لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و 250 دیناربووە و نرخەكەی دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینیوە.

وتیشی: خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان زەرەرمەندبوون و یەك كیلۆ مریشك لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت و دابەزینی نرخەكەشی بەهۆی زۆربوونی بەرهەمی مریشكەوەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا.

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە