چەند ڕێنماییەكی گرنگ لەو بارەیەوە ...
وەرزی هاوین بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە؛ منداڵان پێویستیان بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك هەیە لە پێناو تەندروستییەكی باشترو تا دووربن لە وشك بوونەوەو تاو بێهیزی و كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان.
باشترین خۆراك لە هاویندا بۆ منداڵان :
(شووتی، ماست، هێلكەی كوڵاو، گەنمەشامی بە برژاوی یان كوڵاوی، هەرمێ و قەیسی و كاڵەك و مزرە سێوو هەڵوژە، ماسی برژاو، توو شاتوو ترێ و هەنجیر).
چەند ڕێنماییەكی گرنگ ...
1. پێدانی سێ ژەمی سەرەكی بە تایبەت ژەمی بەیانی؛ پێویستە پێش سەعات هەشت و سێ چارەگ خورا بێت.
2. كەم كردنەوەی خواردنە خراپەكان : وەك ساردەمەنی؛ پێویستە هەفتەی دووجار زیاتر نەدرێت بە منداڵان و شەوان نەیخۆن؛ باشترە نەیخۆن، بەڵام زەحمەتە.
3. خواردنەوەی بڕی پێویست لەئاو لە نێوان ژەمەكان دوای تەمەنی یەك ساڵ.
4. ئەگەر منداڵەكەت میوەی نەخوراد؛ بۆی بكەی بە شەربەتی فرێش؛ لەگەڵ دوور كەوتنەوە لە خواڕدنەوە گازیەكان.
5. ڕۆژانە نیو سەعات بۆ یەك سەعات بچێتە بەر هەتاو لە نێوان سەعات نۆ بۆ دەی بەیانی.
6. دوور كەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان.
(د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)