بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە دادگای فیدراڵی عێراق كۆببێتەوەو لەتەوەرێكی كۆبونەوەكەدا تاوتوێی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دەكرێت.
بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی، ئەمڕۆ (یەكشەممە، 19ـی ئایاری 2024) دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق یەكەم دانیشتن بۆ تاوتوێكردنی سكاڵاكەی سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستانەو سكاڵاكە لە دژی دابەشكردنی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان، كورسیی پێكهاتەكانی توركمان و كریستیان، تۆماركراوە، داوا دەكات دادگاكە ئەو دابەشكارییەی كۆمیسیۆن كردوویەتی بە "نادەستووری" بزانێت و رێكارەكانی كۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رابگیرێن.
جێگەی باسە، مەسرور بارزانی، كە رۆژی 6ـی ئایاری 2024، سكاڵاكەی تۆمار كردووە، داوایكرد دادگاكە مادە دووی سیستمی تۆماركردنی لیستی بەربژێران و پەسەندكردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە 7ـی ساڵی 2024 بە نادەستووری بزانێت.