ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و خوێندکارانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، خوێندکارانی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.

پێشتریش دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی باسی لەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ خوێندکار ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ