حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی کەشتییەکی نەوتھەڵگریان کردە ئامانج
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حووسییەکان بە مووشەکی بالیستی کەشتییەکی نەوتھەڵگریان کردە ئامانج

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند کە بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەکێکی بالیستی لەلایەن حووسییەکانەوە، زیان بە کەشتییەکی نەوتھەڵگر لە دەریای سوور کەوتووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حووسییەکان مووشەکێکی بالیستی دژە کەشتییەیان ئاراستەی دەریای سوور کردووە بەھۆیەوە زیان بەر کەشتی نەوتھەڵگری (M/T Wind) کەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەھۆی ھێرشەکەوە کەشتییەکە زیانی بەرکەوتووە.

باسی لەوەش کردووە کە کەشتییەکە ، ئاڵای پەنەمای لەسەر ھەڵکراوە و سەربە کۆمپانیایەکی یۆنانییە و بەم دواییانە لە بەندرێکی ڕووسیا لەنگەری گرتبوو و بەرەو چین دەچوو.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھێرشەکانی حوسییەکان بۆسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور بە "ڕەفتارێکی بەدخوازانە و بێباکانە" لەقەڵەم داوە و ھاتووە: "ھێرشەکانی حووسییەکان بۆسەر کەشتییەکان لە دەریای سوور، سەقامگیریی ناوچەکە و ژیانی تیمەکانی نێو کەشتییەکانیش دەخاتە مەترسییەوە".

تا ئێستا، حووسییەکان ھیچ ڕاگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ