وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی بۆ کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند:ئەمڕۆ یەک شەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکرد،سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە دواى نیوەڕۆ ئەگەرى تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ ناوچە بە تایبەتى ( سنوورى پارێزگاى هەولێر و سەنتەرى پارێزگا) وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لە ئیدارەى ڕاپەڕین.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەی خوارەوەیە،
هەولێر : 28
سلێمانى: 28
دهۆک : 27
زاخۆ : 28
هەڵەبجە : 30
کەرکوک: 32
سۆران : 25
حاجی ئۆمەران: 17
گەرمیان : 33