بەهۆی بەردەوامیی بۆردومانەكانی ئیسرائیلی داگیركەرەوە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا 800 هەزار كەس لە رەفەح ئاوارەبوون.
ئاژانسی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەهاناوەچون و بەكارخستنی فەلەستینیەكان "ئۆنروا" رایگەیاندوە، بەهۆی هەرەشە و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئیسرائیلی داگیركەرەوە لە رەفەح، 800 هەزار كەس ئاوارە بون و روو لەو ناوچانە دەكەن كە ئاو و شوێنی تەندروستی تێدانیە بۆ ژیان.
نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە ناحكومییەكانیش هۆشداری دەدەن لە مەترسی دروستبونی قاتوقڕی لە تەواوی ناوچەكانی كەرتی غەززە.
جێی باسە بۆردومان و هێرشەكانی ئیسرائیلی داگیركەر بۆ سەر تەواوی كەرتەكە بەردەوامە و بەپێی راگەیەندراوێكی سوپای داگیركەر، لە 24 سەعاتی رابردوودا زیاتر لە 70 ئامانجیان لە غەززە بۆردوومان كردوە.