حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی: حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی حزبی ته‌قه‌دوم رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی ده‌ستوره‌.

یه‌حیا محه‌مه‌دی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌ حزبی ته‌قه‌دوم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوسیویه‌تی، بنه‌مای ده‌ستور جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌، هه‌روه‌ها ده‌قی نه‌ریته‌ سیاسییه‌كانیش رێزگرتنه‌ له‌ بنه‌مای زۆرینه‌، ئایا ئه‌م پابه‌ندییانه‌ ئێستا پشتگوێ ده‌خرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌تی عێراق ده‌ستوه‌ردان له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ ئاشكرا پێشێلكردنی ده‌ستوره‌.

پێشتر هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم رایگه‌یاند بوو: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕیككه‌وتوون و، بڕیاریان داوه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، پشتیوانی له‌ مه‌حمود مه‌شهه‌دانی بكه‌ن، به‌ڵام دوێنێ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌حمود مه‌شهه‌دانی به‌ رێژه‌ی 12 ده‌نگ له‌ دوای سالم عیساوی كاندیدی هاوپه‌یمانی عه‌زم و حه‌سمه‌ بوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ