كوردیو
دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکەی سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دواخرا.
دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵاکەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بۆ ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 21-5-2024 دواخرا.
سکاڵاکەی ناوبراو، لە دژی دابەشکردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، کورسیی پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان، تۆمارکراوە.
لە سكاڵاكەیدا، سەرۆكی حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم داوای كردووە دادگا ئەو دابەشکارییەی کۆمیسیۆن کردوویەتی بە "نادەستووری" بزانێت و ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگیرێن.