وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانمان لە پارێزگای سەلاحەدین لە ئۆپەراسیۆنێكدا 9 چەكداری داعشیان دەستگیركرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئایاری 2024 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا رایگەیاند، ھێزەکانمان، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەكدارانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 9 چەكداری داعش دەستگیرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینەوە لەگەڵ چەكدارە دەستگیركراوەكاندا كراوە كە لە میانیدا دانیان بەوەداناوە و ئۆپەراسیۆنەكانمان لە ناوچە گومانلێكراوەكان بەردەوام دەبن