بەندەرێكی كاتی لەسنوری غەززە كرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەندەرێكی كاتی لەسنوری غەززە كرایەوە

ئەمەریكا بەندەرە كاتییەكەی لە غەززە كردەوە و لە ڕێگەیەوە هاوكاریی مرۆیی دەگەیەنێتە هاووڵاتییانی مەدەنی.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: بەندەرێكی كاتیمان لە غەززە كردەوە و لە ڕێگەیەوە هاوكاریی مرۆیی دەگەیەنینە هاووڵاتییانی مەدەنی و ئامانجمانە ڕۆژانە زیاتر لە 150 بارهەڵگر هاوكاریی مرۆیی لە ڕێگەی بەندەرەكەوە بگەیەننە غەززە.

فەرماندەیی ناوەندیی ھێزەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە كارمەندانی سەربە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا كە پاڵپشتی لە ئەركی مرۆیی دەكەن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی زیاتر بۆ فەڵەستینییەكان لە غەززە، دەرچەیەكی دەریاییان لە كەناراوەكانی غەززە، داناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ