نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 84 دۆلار و 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات ئەمڕۆ یەكشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بە 80 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرز بووەوە.
بە گوێرەی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دۆلارێک و 80 سەنت بەرز بووەتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش دۆلارێک و 79 سەنت بەرز بووەتەوە.