لە عێڕاق نزیکەی شەش هەزارکەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركراون
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە عێڕاق نزیکەی شەش هەزارکەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە دەستگیركراون

بەڕێوەبەری دەزگای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ڕایگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگدا بۆ دەستگیركرنی سەدان تۆمەتباری بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە، بەڕێوەبەری دەزگای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ئامارێك ئاشكرا دەكات.

عەمید سەرمەد موسەدق، بەڕێوەبەری دەزگای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لە بەردەوامیی هەوڵەكانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن و قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە، لە ماوەی پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەزار و 800 كەسمان بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركردوە".

ئەوەشیخستەڕوو، " توانیومانە چەند تۆمەتبارێك دەستگیربكەین كە منداڵی كوڕیان لەنێوان 10 بۆ 15 ملیۆن دینار و منداڵی كچیشیان بە پێنج بۆ حەوت ملیۆن دینار فرۆشتووە".

 

هه‌واڵی گرنگ