كوردیو
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لەبارەی وەرگرتنی زەوی، کەسوکاری سەربەرزی ئەنفال و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی ئاگادار دەكاتەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویكردووەتەوە،"ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەینەوە کە پێشتر ژمارەیان وەرگرتووە بۆ وەرگرتنی زەوی لەماوەی هەفتەیەک سەردانی شارەوانی کەلار بکەن بەمەبەستی وردبینیکردنی ناوەکان و پڕکردنەوەی بەڵێننامە بۆیان".
ئاماژە بەوەش دراوە،"پێویستە ناسنامەی باری شارستانی(جنسیە) یان کارتی نیشتیمانی لەگەڵ کارتی زانیاری (خۆی و هاوسەری) لە پەڕەیەکدا کۆپی بکرێت".
ئەوەش هاتووە،"ئەوەی وارسی شەهیدە پێویستە (قصام شرعی ) لەگەڵ خۆیان بهێنن".
ئەو ناوانەی سەرۆكایەتی كەلار ئاگادری كردوونەتەوە: