سبەی سودانی سەردانی ئەم وڵاتە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەی سودانی سەردانی ئەم وڵاتە دەكات

بڕیارە سبەی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیھانی 2024، سەردانی قەتەر بكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 19ی ئایاری 2024 سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بڕیارە سبەی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی دەوحەی پایتەختی قەتەر بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، سبەی سودانی لە قەتەڕ بەشداری لە کۆڕبەندی ئاسایشی جیھانی 2024دا دەکات.

بەپێی زانیارییەکان لە میانی پانێڵەکاندا، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لەوانە کاریگەری کێبڕکێی ستراتیژی جیھانی لەسەر وڵاتە بچووکەکان، کاریگەریی شەڕ لە غەززە،ژمارەیەك پرسی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان

 

هه‌واڵی گرنگ