x

X
19/05/2024 - 14:47
بانکێکى عێراقی قەرز بەو كەسانە دەدات كە هاوسەرگیرییان کردووە

بانکی دەوڵەتی ئیسلامیی نەهرەین ڕایدەگەیەنێت، دەستیانکردووە بە پێدانی قەرز بە هاوسەرەكان بە کەفالەت، بڕەکەى 10 ملیۆن دینارە بۆ ماوەى پێنج ساڵ.

ئەمرۆ یەك شەممە 19_ی ئایار_ی 2024 عیماد رەسەن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری بانکى دەوڵەتی ئیسلامیی نەهرەین ئاماژەی بەوەكردووە، "دەستمانکردووە بەپێدانی قەرز بەوانەى هاوسەرگیرییان کردووە، کە بڕەکەى 10 ملیۆن دینارە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، بە سوودی دوو ملیۆن دینار".

باسی لەوەش  كردووە بڕە پارەکە لەکاتی گەڕاندنەوەی قەرزەکەدا دەگاتە 12 ملیۆن دینار، مانگانە 200 هەزار دینار دەکات بۆ ماوەى شەست مانگ.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، مەرجە پێویستەکان ئەوەیە خاوەن قەرزەکە گەرەنتی دابینبکات، بەمەرجێک پسوڵەی ئەو کەرەستانەی کە پێویستى پێیەتى لە کەسی فرۆشیار بکڕدرێت، وەکو ئامێری کارەبایی و کەلوپەلی ناوماڵ و بانک ئەو بڕە پارەیە دەدات بە فرۆشیارەکە.

 ئەوەشى روونکردووەتەوە، "مەرجە ئەو کەسانەى ئەو قەرزە دەکەن بەروارى هاوسەرگیرییان لە دوو ساڵ کەمتر بێت و نووسراوى فەرمى هاوسەرگیرییەکەى هەبێت".

بــەپــەلـــە
سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتەچیک
دادگاى باڵاى فیدراڵى ٣ سکاڵا ڕەتدەکاتەوە
نرخی ئەمڕۆی دراوەکان لە کوردیو بزانە
نرخی زێڕ جارێکی تر بەرز بوویەوە