هەفتەی داهاتوو دەرگای تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكان دەكرێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو دەرگای تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكان دەكرێتەوە

كوردیو
 
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وادەی كردنەوەی دەرگای تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و حزب و كاندیده‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان و كاندیدی پێكهاته‌كان ڕادەگەیەنێت. 
 
جومانه‌ غەلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگەیاند،"كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ رۆژی 8ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ 13ـی مانگ ده‌رگای تۆماركردنی هاوپه‌یمانی و حزب و كاندیده‌ تاكه‌كه‌سییه‌كان و كاندیدی پێكهاته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه‌".
 
جێگەی باسە، بەهۆی رێكنەكەوتنی پارتی و یەكێتی و بەم دواییەش بەهۆی بایكۆتی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە بە بیانووی جیاجیا، چەندجارێك مەرسوومی سەرۆكایەتیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكراوە و پاشان ڕەتكراوەتەوە.
 
لە ئێستاشدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق چاوەڕێی هەرێم دەكات بۆ دیاریكردنی وادەیەكی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

هه‌واڵی گرنگ