وادەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وادەی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەندرا

كوردیو

بەڕێوەبەری گشتی لە چاودێری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەمە 6-6-2024 د. محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتی لە چاودێری دارایی حکوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بە میدیای پارتی ڕاگەیاند،"دەبێت وەزارەتی دارایی بڕیار بدات کەی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت".

ئاماژەی بەوەش داوە،"بە بڕوای من ڕۆژی شەممە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار".

وتیشی،"خشتەی دابەشکردنی مووچە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەمان خشتەی مانگی ڕابردووە کە مووچە دراوە".

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایار (پێنج)ـی (کەمئەندامان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی، فەرمانبەرانی خانەنشینی مەدەنی و سەربازیی، شەهیدان و کاروباری ئەنفال، گرێبەستەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکان)ـی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکوو ئێستا فەرمانی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چوار و پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی دەرنەکردووە.

جێگەی باسە،لەسەر سكاڵای یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ڕۆژی 21-2-2024 دادگای باڵای فیدڕاڵیی كۆبوویەوە و سەرۆكی دادگای فیدراڵی ڕایگەیاند،"هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا مولزەمن بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".

لە بڕیارەكەدا هاتووە،"دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "نادەستوورییە" و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا بکات".

هەر لەسەر سكاڵاكەی یەكگرتووی ئیسلامی، دادگای باڵای فیدراڵیی ڕایگەیاند،" پێویستە حکومەتی عێراق بەبێ قەرز مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی لە بەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێم، بەكر حەمە سدیق پارێزەرەكەی یەكگرتوو ڕایگەیاند،"ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو پاڵپشتی سەرەكی و یەكەمی تۆماركردنی سكاڵا بوو لە دادگای فیدراڵی لەبارەی دواكەوتن و نەدان و فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان".

 

هه‌واڵی گرنگ