قوباد تاڵەبانی: بەشێكی مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوباد تاڵەبانی: بەشێكی مووچەی مانگی ئایار گەیشتووە

كوردیو

جێگری سەرۆکی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت".

ئەمڕۆ شەممە 8-6-2024 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێم  لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیا،"لەگەڵ حکومەتی عێراق ڕێککەوتووین کە ناوی ‌‌‌هێزەئەمنییەکان بۆ مووچە ڕەوانەی بەغدا بکەین".

ئاماژەی بەوەش كرد،"پێموایە بەشێك لە مووچەی مانگی پێنج گەیشتووە و لەماوەیەكی نزیكدا دەست بەدابەشكردنی دەكرێـت و مووچەی كەس نافەوتێت".

جێگەی باسە، دوێنێ سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ كرد گۆڕانکاریی لە لیستی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکاندا بکەن و لەبری کۆد، ناوی سیانی و زانیاریی تەواوی مووچەخۆرانی تێدابێت.

 

هه‌واڵی گرنگ