سەعدی پیرە: خەڵك بڕوای بە وەزارەتی دارایی هەرێم نەماوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەعدی پیرە: خەڵك بڕوای بە وەزارەتی دارایی هەرێم نەماوە

كوردیو

وتەبێژی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت،"ئەگەر حكومەتێكمان هەبێت و نەتوانێت مووچە بدات، ئەوە بەڵگەی بێتوانایی ئەو حكومەتەیە".

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند،"بابەتی مووچە كە لە عێراقەوە راستەوخۆ بێت بۆ هەرێمی كوردستان، منیش تێدەگەم ئەگەر حكومەتێكمان هەبێت و نەتوانێت مووچە بدات، ئەوە بەڵگەی بێتواناییەتی".

ئاماژەی بەوەش دا،"جیاوازی "تەوتین" و "هەژماری من" جیاوازییەكی زۆر روونە، "تەوتین" ئەوەیە پارە بەبێ هاتن بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، بەڵام "هەژماری من" ئەوەیە پارە بێت بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان و بچین لەو بانكە وەریبگریت كە حكومەت دەیەوێت".

ئەوەشی خستەڕوو،"خەڵك تەجرووبەیەكی خراپی لەگەڵ وەزارەتی دارایی خۆمان هەیە و كلك و گوێی مووچەیان زۆر كردووە بەناوی قەرز و چەندین شتی دیكە، بۆیە بڕوایان پێی نەماوە".

 

هه‌واڵی گرنگ