كوردیو
پارتی، لە بڕیارەكەی پێشووی سەبارەت بە هەڵبژاردن پەشیمان بوویەوە و كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت،"پارتی نووسراوی بۆ كردووین".
ئەمڕۆ یەكشەممە 9-6-2024 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند،"پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نامەی فەرمی ئاراستەی بەشی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە و خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکە".
بڕیاربوو 10ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ناڕەزایی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکە.
تاوەکو ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 5ی ئەیلوولی پێشنیاز کردووە، بەڵام رۆژەکە دەبێت بە مەرسوومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دیاری بکرێت.
دوێنێ جارێکی دیکە دەرگای تۆمارکردنی لیست، هاوپەیمانی و بەربژێرانی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.