"پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەش دەكرێت"

كوردیو

وتەبێژى جێگرى سەرۆکی حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەر لە هاتنى جەژن مووچەى مانگى 5 وەردەگرن".

ئەمڕۆ یەكشەممە 9-6-2024 وتەبێژى جێگرى سەرۆکی حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،"هەفتەى رابردوو بەشێک لە مووچەى فەرمانبەرانى شارستانى خرایە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم و لەمڕۆوە دەستکراوە بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینان و کەسوکارى شەهیدان".

ئاماژەی بەوەش داوە،"بڕیارە ئەمڕۆ پارەى تەواوکاریى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لەلایەن وەزارەتى دارایى عێراقەوە بخرێتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى و ئەوکات دەستبەجێ لیستى مووچە رادەگەیەنرێت".

باسی لەوەش كرد،"لیستى ناوى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بۆ بەغداد نێردراوە بۆ خەرجکردنى مووچەى مانگى نیسان و ئایار".

وتیشى "پێش جەژنى قوربان سەرجەمى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان مووچە وەردەگرن".

سەمیر هەورامی ئەوەشی خستەڕوو،"ڕەنگە بۆ هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە بەر لە هاتنى جەژنى قوربان مووچەى مانگەکانى نیسان و ئایار دابەش بکرێت".

 

هه‌واڵی گرنگ