زاخۆ.. كەسێك لەلایەن هاوڕێكەیەوە كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زاخۆ.. كەسێك لەلایەن هاوڕێكەیەوە كوژرا

كوردیو

پۆلیسی زاخۆ ڕایدەگەیەنێت،"کەمێک لەمەوبەر کەسێک لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرا کە هەردووکیان خەڵکی باکووری کوردستانن".

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند،"لە گۆڕەپانێکی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە زاخۆ، دەمەقاڵێ لەنێوان دوو کەسدا روویداوە و یەکێکیان بە چەقۆ هێرشی کردووەتەوە سەر ئەوەی دیکەیان و کوشتوویەتی".

ڕوونیشیكردووەتەوە،"بکوژەکە و کوژراوەکە هەردووکیان خەڵکی باکووری کوردستانن و کرێکاربوون".

باسی لەوەش كردووە،"کوژراوەکە تەمەنی 34 ساڵ بووە".

ڕاشیگەیاندووە،"بکوژەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و تەرمی کوژراوەکەش براوەتە پزیشکی دادوەری".

 

هه‌واڵی گرنگ