قوباد تاڵەبانی: بڕیار لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قوباد تاڵەبانی: بڕیار لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە

كوردیو
 
جێگری سەرۆكی حكوومەتی كاربەرێكەری هەرێم ڕایدەگەیەنێت،"لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دراوە".
 
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ڕایگەیاند،،"چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەنێوان هەولێر و بەغدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆئەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەستیش چارەسەر بکرێن".
 
لەبارەی چارەسەکردنی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە دا،"لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لەبارەوە دراوە و گەشبینم لەوەی چارەسەر دەبێت".

 

هه‌واڵی گرنگ