مونا قەهوەچی: بەشداری هەڵبژاردن دەكەین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مونا قەهوەچی: بەشداری هەڵبژاردن دەكەین

كوردیو

جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان ڕایدەگەیەنێت،"سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانمان، ناوی خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركرد".

مونا قه‌هوه‌چی جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان ڕایگەیاند،"ئەمڕۆ، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد".

جێگەی باسە، دوێنێ یەكشەممەش، پارتی دیموكراتی كوردستان لە بڕیاری بەشدارینەكردنی لە هەڵبژاردن پەشیمان بوویەوە و نامەی فەرمی ئاراستەی بەشی پارت و رێکخراوە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

بڕیاربوو ئەمڕۆ 10ـی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام ناڕەزایی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە هۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکە.

تاوەکو ئەمڕۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق 5ـی ئەیلوولی پێشنیاز کردووە، بەڵام رۆژەکە دەبێت بە مەرسوومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دیاری بکرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ