دەبێت عێراق تا 10 ساڵی دیكە دامەزراندن رابگرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دەبێت عێراق تا 10 ساڵی دیكە دامەزراندن رابگرێت

كوردیو
 
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،"لە خشتەكانی بودجەدا هیچ دامەزراندنێكی نوێی تێدا نییە، دەبێت عێراق تا (10)ساڵی دیكە دامەزراندن رابگرێت". 
 
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند،"هیچ دامەزراندنێكی نوێ‌ لە خشتەكانی بودجەی گشتیدا نییە, پێویستە دامەزراندن بۆ ماوەی (10) ساڵ رابگیرێت, بۆ ڕاستكردنەوەی تەرازووی خەرجییەكان".
 
ئاماژەی بەوەش دا،"خشتەی پلە وەزیفییەكان هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەهاتووە, سیاسەتی حكومەت كەمكردنەوەی خەرجی بەكاربردن و كەمكردنەوەی بارگرانییە لەسەر كەرتەكانی, بەوپێیەی عێراق خاوەنی تێكڕایەكی بەرزە لە ژمارەی فەرمانبەران, بە بەراورد بە وڵاتانی جیهان".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو،"بەپێی پێوەرە جیهانییەكان, بۆ هەر هەزار كەسێك پێویستە یەك كارمەندی بواری ئەمنی و فەرمانبەرێكی خزمەتگوزاری دابمەزرێت, لەكاتێكدا (25%)ـی خەڵكی عێراق مووچە لە حكومەت وەردەگرن, وڵاتێكی وەك كەنەدا, ژمارەی فەرمانبەرەكانی چارەكی ژمارەی فەرمانبەرانی عێراقە".

 

هه‌واڵی گرنگ