كوردیو
پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی شارەكە ڕایدەگەیەنێت،"لەسەر ڕووداوەکە چەندکەسێک دەستگیرکراون و سەرەتای کێشەی نێوان ئەو دوو لایەنە بۆ 10 ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە 11-6-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەبارەی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر ڕایگەیاند،"کێشەکە بەهۆی ئەوەوە بووە کە زەوییەک دراوە بە وەبەرهێنەرێک و پاشان لێی وەرگیراوەتەوە و دراوە بە وەبەرهێنەرێکی دیکە".
باسە لەوەش كرد،"بەهۆی کێشەکەوە چەندکەسێک دەستگیرکراون و مێژووی ئەو کێشەیە دەگەڕێتەوە 10ساڵ لەمەوبەر".
وتیشی،"چەندین جار لە دادگا هەردوولا دانیشتنیان ئەنجام داوە بەڵام دۆسییەکە یەکلایی نەبووەتەوە".
ئێوارەی دوێنێ، لەسەر کێشەى زەویوزار لە گەڕەکى هەولێرى نوێ لە هەولێر شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێک روویدا و سێ کەس کوژراون و دووانی دیکەش برینداربوون.