كاسبكارێكی مه‌ریوانی له به‌رزاییه‌كانی كوێستانی "ته‌ته"ی سه‌وڵاوا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی چه‌كدارانی ئێران كوژرا و یه‌كێكی تریش بریندار بوو.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره ئه‌ركان باڵواسه، ته‌مه‌نی 29 ساڵ و خه‌ڵكی گوندی جه‌لیله. هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له كاتێكدا ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له ئه‌ركان باڵواسه كردووه كه هیچ كه‌لوپه‌لێكی قاچاخیی پێ نه‌بووه.
جێی باسه كۆڵبه‌رێكی تریش به ناوی دانا خه‌ڵكی گوندی "گڵیه"ی مه‌ریوان، له هه‌مان رووداودا بریندار كرا و بۆ نه‌خۆشخانه گواسترایه‌وه.
مانگی رابردوو له ئێران لانی كه‌م 13 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی كوردستان كوژراون یان بریندار كران. 92%ی سه‌رجه‌م ئه‌و حاڵه‌تانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بوونه‌ته قوربانی. ئاماره‌كه به‌راورد به مانگی نیسان 100% زیادی كردبوو.
له مانگی رابردوودا هه‌شت كۆڵبه‌ر كوژران و پێنج كۆڵبه‌ریش بریندار كران
بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری ئێران خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان، هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام هێزەكانی سوپای پاسداران ته‌قه‌یان لێ ده‌كەن.