نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار داهاتی سلێمانی بوە لە جەژنی قوربان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار داهاتی سلێمانی بوە لە جەژنی قوربان

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، داهاتی گەشتیارانی سنووری سلێمانی لە رۆژانی جەژندا نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەمرۆ شەمە 22_ی حوزەیران_ی 2024 بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد:" بەپێی دواین ئامار بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکانەوە لە ماوەی 14 تا 20ی ئەم مانگە، 159 هەزار و 583 گەشیار سەردانی سلێمانی و دەوروبەریان کردووە".

ئەوەشی خستەروو، لەکۆی ئەو رێژەیەش، %90ی گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق گەشتەکانیان بۆ سلێمانی ئەنجامداوە، هەرەوەها نزیکەی %10ی گەشتیارانیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە رێگەی بازگەکان و دەروازە سنووری و فڕۆکەخانە و روویانکردووەتە شارەکە".

ڕاشی گەیاند، لە رووی داهاتی گەشتیاریییەوە، ئەگەر وادبنرێت هەر گەشتیارێک بڕی 200 دۆلاری خەرجبکردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە، کە بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاران دابەش بووە".

 

هه‌واڵی گرنگ