کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان ناسراو بە APIKUR لەگەڵ حکومەتی عێراق سەبارەت بە تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ شەمە 22_ی حوزەیران_ی 2024 کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی X بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەو بڕیارانەی حکومەتی هەرێم هاوراین کە لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەریکرد سەبارەت بە ڕێکەوتنی فرۆشتنی ڕاستەوخۆی نێوان کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان و سۆمۆ،
ئاماژەی بەوەشداوە، باشترین بژاردە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ئێستا ئەو ڕێکەوتنانە دەبێت گەرەنتی بۆ IOCەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی لە ڕێگەیەوە بتوانرێت شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان دابینبکرێت.
لە 25ی ئادار_ی 2023 وە هەناردەی نەوتی هەرێم بە بڕیارێکی دادگای پاریس ڕاگیراوە، و تا ئەم ساتە هەوڵەکان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە، هاوکات زیانی راگرتنی لەو ماوەیەدا بە ملیاران دۆلار مەزەندە دەکرێت.