سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قورنه‌ی یه‌ك له به‌سره ڕایگه‌یاند، دوای به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ئیداره‌ی كێڵگه‌كه بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای بنه‌وشه‌یی داوه به‌ڕه‌چاوكردنی مه‌ترسیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22_ی حوزەیران_ی 2024 به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كێڵگه‌ی رۆژئاوای قوڕنه‌ی یه‌ك، كۆمپانیا بیانییه‌كان كه وه‌به‌رهێنانیان له كێڵگه‌ی قورنه‌ی یه‌كی ڕۆژئاوا و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ ئاڵای بنه‌وشه‌ییان به‌رزكرده‌وه، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كه به‌ربه‌ستی 52 پله‌ی سیلیزیان تێپه‌ڕاندوه.
زۆرێك له كۆمپانیاكان ئاڵای بنه‌وشه‌یی وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی كرێكاران بۆئه‌وه‌ی به‌رزترین ئاستی وریایی بگرنه‌به‌ر و به‌هه‌مو جۆرێك خۆیان له‌تیشكی خۆر بپارێزن.
ئاڵای وه‌نه‌وشه‌یی ئاماژه‌یه بۆ تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی كورت، كه مه‌ترسیدارترینه بۆ مرۆڤ و ده‌بێته هۆی كوشتنی خانه زیندوه‌كانی له‌ش.