هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیكردەوە سنوری عێراق و سوریای بۆردومانکردبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیكردەوە سنوری عێراق و سوریای بۆردومانکردبێت

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتی دەکاتەوە هیچ ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانییان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا ئەنجامدابێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی بۆردومانێکەوە لە ناوچەی ئەلبوکەمالی نزیک سنوری عێراق سێ ئەندامی گروپێکی چەکدار کوژران.

هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەنراوێکدا بڵاوتکردەوە، دەنگۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە نێوان سوریا و عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا یان هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دورە لە راستییەوە.

لە راگەیەنراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژە بەوەشکراوە، "هیچ ئۆپراسیۆنێکی لەو جۆرە ئەنجامنەدراوە."

ئەوەش لە كاتێكدایە روانگەی مافی مرۆڤی سوریا بڵاویکردەوە، شەوی رابردو لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئاسمانی کە بە وردی نازانرێت لەلایەن چی هێزێکەوە ئەنجامدراوە لە سنوری نێوان عێراق و سوریا سێ ئەندامی سەر بە گروپە چەکدارەکانی ئێران کوژران و یەکێک لە چەکدارەکانیش عێراقییە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ