عێراق.. گۆڕانكاری لە دەوامی فەرمانبەران دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. گۆڕانكاری لە دەوامی فەرمانبەران دەكرێت

كوردیو

سەرۆکوەزیرانی عێراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما  گۆڕانكاری لە كاتەكانی دەوام لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دەكات.

نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران بۆ دەوامی فەرمانبەران لە وەرزی گەرمادا چەند بڕیارێكی دەركرد، كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ـی  بەیانی بۆ 1ـی  نیوەڕۆ.

ئاماژە بەوەش دراوە،کارکردن بەردەوامە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت، بەپێی ئەو کاتانەی ئاماژەی پێکراوە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی وەزیران (24213)ـی ساڵی 2024، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو هەموارکردنەوەیە:

1- دابینکردنی کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر بەپێی ئەو پۆلێنکردنەی کە لە بڕیاری پێشوودا ئاماژەی پێکراوە.

2- کەمکردنەوەی ژمارەی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر لە کۆتایی ڕۆژی دەوامدا، بۆیە کۆتایی هاتنی کاتی دەوام دوو کاتژمێر زووتر دەبێت لەو کاتەی، کە پێش ئەم ڕێنماییە کاری پێدەکرێت (کاتژمێرێک بەهۆی پێشوەختە و کاتژمێرێکی زیادە کە دەبێ بدرێت بۆ کەمکردنەوەکە).

هەروەها هاتووە، دەوامی فەرمی بەپێی ئەو کاتانە دەبێت کە لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕۆژی یەکشەممە 23ـی حوزەیرانی 2024 دەستپێدەکات تا ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی ئاب(8)ـی 2024، دواتر ئەو کاتانەی کە پێش دەرچوونی ئەم ڕێنماییە کاری پێدەکرێت دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،وەزیری پەیوەندیدار دەتوانێت ماوەكەی درێژبکاتەوە لە دەرەوەی ئەو کاتانەی لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە لە حاڵەتەکانی پێویستدا و بەپێی یاسا.

 

هه‌واڵی گرنگ