گۆڤاری زانكۆیەكی هەرێم لەسەر ئاستی عێراق یەكەم دەبێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڤاری زانكۆیەكی هەرێم لەسەر ئاستی عێراق یەكەم دەبێت

كوردیو
 
 
بەپێی دواين هەڵسەنگاندنی (The Web of Science Core CollectionTM- Clarivate Analytics) بۆ گۆڤارە جیهانییەکان، گۆڤاری ئارۆ ئیمپاکت فاکتەری (IF=1.2)ی بەدەستهێنا.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە،"گۆڤاری ئارۆ، لە ماوەی نێوان ساڵی ٢٠١٦-٢٠٢٠ لەژێر چاودێری چڕی (Clarivate Analytics) بوو و لەو ماوەیەدا ژمارەی توێژینەوەکانی بەرز بووەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئامادە بێت بۆ بەدەستهێنانی ئیمپاکت فاکتەری (IF = 0.6) و ئەوە بوو لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە وەشاندنی (JCR .2022) بوو بە یەکەم گۆڤار لە هەرێمی کوردستان کە ئیمپاکت فاکتەری (IF = 0.6) بە دەست بهێنیت و یەکەمی سەر ئەو شەش گۆڤارەی عێراق کە توانییان ئەو ئیندێکسە وەربگرن".
 
ئاماژە بەوەش دراوە،"بەپێی دواين وەشانی (Clarivate Analytics) لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٤ (JCR ٢٠٢٣) ئیمپاکت فاکتەری گۆڤاری ئارۆ بۆ (IF=1.2) و (IF=1.0) بەبێ خۆئاماژەپێکردن بەرزبوویەوە و بەمشێوەیە گۆڤاری ئارۆ پێگەی خۆی وەکو یەکەم گۆڤاری هەرێمی کوردستان و یەکەمی گۆڤارە ئیمپاکتکراوەکانی عێراق پاراست".
 
گۆڤاری ئارۆ، گۆڤارێکی ئەکادیمیی زانکۆی کۆیەیە و تایبەتە بە زانستەکانی ئەندازیاری و زانست و ساڵی دوو ژمارە بڵاو دەکاتەوە. یەکەم ژمارەی گۆڤاری ئارۆ کە شەش توێژینەوەی لەخۆ دەگرت لە ساڵی ٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە.
 
گۆڤاری ئارۆ، تاکوو ئێستا ٢٢ ژمارەی بڵاوکراوەتەوە کە ٢٦٧ توێژینەوەی زانستیی ئاست بەرزی توێژەرە ناوخۆیی و بیانییەکانی لە دووتوێی خۆیدا گرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ