لەفرۆشی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكاندا، چین نزیكە لەوەی ئەمریكا تێپەڕێنێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەفرۆشی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكاندا، چین نزیكە لەوەی ئەمریكا تێپەڕێنێت

لە چارەكی دووەمی ئەمساڵدا، فرۆشی ئۆتۆمبێلە كارەباییە چینییەكان جارێكی دیكەی زیادیكردەوە و نزیكی كردەوە لە وەرگرتنەوەی ناسناوەكەو لەئێستادا چین نزیكە لەوەی ئەمریكا تێپەڕێنێت.

چوی دۆنگشو، سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی ئۆتۆمبێلە تایبەتەكانی چین رایگەیاند: كەمكردنەوەی نرخ و پەرەسەندنی گۆڕانییەكان بە گوێرەی خواستی بەكاربەران وایكردووە لە ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبریددا خواست لەسەر ئۆتۆمبێلە چینییەكان بێت.


كۆمپانیای BYDی چینی لە نێوان مانگی ئازار بۆ مانگی حوزەیران 426 هەزار و 39 ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، ئەوەش تەنها 12 هەزار ئۆتۆمبێل كەمترە لە فرۆشی كۆمپانیای تێسلای ئەمریكی لە هەمان ماوەدا.

بە گوێرەی داتاكان، فرۆشی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە بە سیستمی وزەی نوێ كاردەكەن، لەنێویاندا ئۆتۆمبێلی كارەبایی و هایبرید لە چین لەسەدا 46.7%ی كۆی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی لە مانگی ئایاردا پێكهێناوە، كە بەرزترین ئاستی مانگانەیە تا ئێستا.

 

هه‌واڵی گرنگ