تەندروستی غه‌ززه رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 39 هه‌زار و 6 كه‌س شەهید كراون
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئه‌مڕۆ دووشەممە 22ی تەمووزی 2024 نوێترین ئاماری جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 39 هه‌زار و 6 كه‌س شەهیدكراون.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیلی داگیركەر 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا لە ئاكامدا 23 كەسی دیكە شەهید كران
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 89 هه‌زار و 818 كەس برینداربوون