x

X
22/07/2024 - 19:54
شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامیی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا كرد

كوردیو

ئەمڕۆ دووشەممە 22-7-2024 بەڕێز خلیل ابراهیم سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی یەکگرتوو بە یاوەری بەڕێزان. د.محمد هاودیانی بەرپرسی دەزگای پەیوەندیەکان و عبدالعزیز هەرکی کارگێڕی دەزگای پەیوەندییەکان پێشوازی لە بەڕێز تۆماس سێیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا و سەرۆکی نوێنەرایەتییان لە عێڕاق و د.تۆکیلد بیوایجی، سەرۆکی نوێنەرایەتیان لە هەرێم، وەفدی یاوەریان کرد.

لەم دیدارەدا هەردولا دوایین پێشهاتەکانی هەرێم و عێڕاقیان تاوتوێ کرد.

وەفدی میوان دیدوبۆچونی خۆیان خستە ڕوو دەربارەی کۆچکردن بۆ ئەوڕوپا چۆنیەتی ڕووبەڕووبونەیی و ناردنەوەی ئاوارە ناوخۆییەکانی عێڕاق بۆ زێدی خۆیان.

لای خۆیەوە وەفدی یەکگرتو پێشنیاری گونجاویان خستەڕوو بۆ چارەسەری کۆچکردن و شێوازی شارستانیانە بۆ سنوربۆدانانی، بە گرنگی زانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری عێڕاق و هەرێم گەشە پێ بدرێت، ئاوارەکانیش بەوپەڕی ڕێزەوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

لەکۆتاییدا هەردولا خوازیاربون کەوا بارودۆخی وڵات بەرەوپێشەوە بڕوات و هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.

بــەپــەلـــە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردوه‌
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت