کۆمپانیای ئەپڵ گۆڕانکاری لە قەبارەی شاشەی مۆبایلەکانی ئایفۆن ١٦ی داهاتوودا دەکات، کە تەنها یەک مانگ ماوە بۆ نمایشکردنی.
پێشبینی دەکرێت ئایفۆن ١٦ پرۆ شاشەیەکی ٦.٣ ئینج لەخۆبگرێت، لە بەرامبەردا ئایفۆن ١٦ پرۆ ماکس شاشەیەکی ٦.٧ ئینجیی لەگەڵدا بێت.
ئەم زیادبوونانە لە قەبارەدا تاڕادەیەک بچووکن، بەڵام گرنگن بۆ ڕێکخستنەوەی بەشەکانی ناوەوە، و جیاوازییەکی ڕیشەیی بۆ بەکارهێنەران دروست دەکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرسیارەکان سەبارەت بە هۆکاری پشت گۆڕانکارییەکە زۆرن.
تێڕوانینێکی گشتی مێژوویی
شاشەی ئەسڵی ئایفۆن بە قەبارەی ٣.٥ ئینج بە درێژایی ساڵی ٢٠٠٧ تا ساڵی ٢٠١٢ بەردەوام بوو، کاتێک ئایفۆن ٥ ئەو قەبارەیەی بۆ ٤ ئینج زیادكرد.
گەورەترین بازدان لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕوویدا کە ئایفۆن ٦ و ٦ پڵەس شاشەکانیان ٤.٧ ئینج و ٥.٥ ئینج بوو.
ساڵی دواتر یەکەم مۆدێلی ماکس بە قەبارەی ٦.٥ ئینج بەخۆیەوە بینی، دواتر هەندێک نوێکاری بچووک کرا.
دوایین گۆڕانکاری گەورە لە ساڵی ٢٠١٩ بوو، کاتێک ئایفۆن دەستی کرد بە دروستكردنی شاشەی گەورە بە پێوانەی ٦.١ ئینج و ٦.٧ ئینج.
هۆکارەکانی زیادکردنی قەبارەی شاشەکە
ساڵانە ئەپڵ سەدان ملیۆن ئایفۆن دەفرۆشێت، بۆیە بە سوکی گۆڕانکاری لە بەرهەمە سەرەکییەکەیدا ناکات.
شارەزایان دەڵێن دوو هۆکاری سەرەکی هەیە بۆ زیادکردنی قەبارەی شاشەی ئایفۆن:
کاتی گۆڕانکاری: دوای پێنج ساڵ کاتی گۆڕینی قەبارەی ئایفۆنەکانە.
زیادکردنی زیرەکی ئەپڵ: گەشەکردنی خێرای زیرەکی دەستکرد بەو مانایەیە کە ئەپڵ پێویستی بە دانانی چیپی بەهێزترە بۆ ناو ئایفۆن.