وەزارەتی پەروەردە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە

 

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئابی 2024 وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دەکەینەوە، لە رێگەی ئەو لینکەی خوارەوە بەپێی پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەی وزاری بزانن

ئاماژە بەوەشكراوە، بۆیە داوایان لێ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتی (۱۷ی٨ی۲۰۲٤) کاتژمێر (۷:٣٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانی هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی (2023-2024)خولی دووەم.

تێبینی:لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی بابەتی ماوە بۆ خولی دووەم پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان.

‌ ‌ ⬇️

https://tinyurl.com/Xol2024-2

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ