لەبارەی ئاوی ئیفراز 3 راگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی ئاوی ئیفراز 3 راگەیاندراوێك بڵاوكرایەوە

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لە رێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكەوە رێژەی دابینكردنی ئاوی ماڵان لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر زیاد دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پڕۆژەی زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی ئاوی ئیفراز دو و سێیی شاری هەولێری بەسەركردۆتەوە كە قۆناغی یەكەمی بریتییە لە زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی ئاوی ئیفراز سێ بەنزیكەی 2000مەترسێجا ئاو لەكاتژمێرێكدا، بەو هۆیەوە بەرهەمهێنانی ئاو بەبڕی 48000 مەترسێجا بۆ شاری هەولێر زیاددەكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە قۆناغی دوەمی پڕۆژەكە دانانی دوو سێت پەمپ و ماتۆڕە كە توانای زیادكردنی هەریەكەیان 250 مەترسێجا ئاوەو دەبێتە هۆی زیادبونی نزیكەی 12000 مەترسێجا ئاو بە ئەنجامدانیشی چەند گەڕەكێكی دەوروبەری شەقامی 40مەتری شاری هەولێر سودی لێوەردەگرن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆ گۆڕینی تەواوی بۆرییەكانی ئیفراز بڕی 20 ملیار دینار تەرخانكراوە، كارەكانی تەواو دەبن و رێژەی بەرهەمهێنانی ئاو بۆ شاری هەولێر زیاد دەبێت و گرفتی بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی هەولێر چارەسەر دەبن.

ئەم راگەیاندراوەی پارێزگای هەولێر لەكاتێكدایە كە ماوەی زیاتر لە 3 رۆژە ئاوی گەڕەكەكانی پەیوەست بە بۆڕی ئاوی ئیفراز 3 بە پاساوی چاكسازی لە پرۆژەكە گیراوەتەوە و بۆتە هۆی بێ ئاوی ماڵەكانی هەولێر و ناڕەزایی هاوڵاتیان

 

هه‌واڵی گرنگ