وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سبەی پێنج شەممە 8ی ئابی 2024 دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی 7 دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7لی ئابی 2024 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ، سبەی پێنج شەممە دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی 7 دەکرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم برە پارەیە، لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.
ئەمە لە كاتێكدایە تائێستا حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و هێزە ئەمنیەكانی دابەش نەكردووە