شەوی ڕابردوو لە کارگەیەکی سنووری پارێزگای هەولێر کرێکارێکی بیانی گیانی لەدەستدا
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست كوردیو كەوتون ، شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی (هەولێر- گوێر) لە کارگەی شیشی لاجان كرێكارێك گیانی لەدەستدا و سێ كرێكاری دیكەش برینداربوون.
كوردیو ئەوەی زانیوە، ئەو کرێکارەی گیانی لەدەستداوە بیانییە و خەڵکی هندستان بووە
تائێستا ناسنامەی سێ کرێکارەکەی دیکە نەزانراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمیان بڵاونەکردۆتەوە.