دارایی هەرێم چەند رێنماییەكی لەبارەی راگرتنی وەرگرتنی باج بڵاوکردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارایی هەرێم چەند رێنماییەكی لەبارەی راگرتنی وەرگرتنی باج بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بە نووسراوێک رێنمایی راگرتنی وەرگرتنی باجی لە پیشەوەران بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم چەند ڕێنمایەكی لەبارەی وەرگرتنی باج لە پیشەوەران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتییان و پیشەوەران و ئاماژە بە کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە رێنماییە داراییەکان ژمارە 110 لە 1ی ئابی 2024 بڕیاریدا بە:

یەکەم، راگرتنی رێنماییان ژمارە 9ی ساڵی 2021، کە پاڵپشتە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 96 کە تایبەتە بە باجی سەر چێشتخانە و هۆتێلەکان.

دووەم، راگرتنی رێنماییان ژمارە 10ی ساڵی 2021 کە تایبەتە بە باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتەکان.

سێیەم، راگرتنی وەرگرتنی باجی سەر سەموونخانە و نانەواخانەکان.

چوارەم، راگرتنی وەرگرتنی (ضريبة العرصات) تاوەکو یەکلاییکردنەوەی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنەوەی باج لەگەڵ دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، رێنماییەكە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێدەکرێت و لە رۆژنامەی رەسمیی کوردستاندا بڵاودەکرێتەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ