ئەمریکا داوایەك ئاراستەی یەحیا سینوار دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا داوایەك ئاراستەی یەحیا سینوار دەكات

دوای ئەوەی یەحیا سینوار  لە شوێنی ئیسماعیل هەنییەی شەهید وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس دیاریکرا، ئەمریکا داوا لە سینوار دەكات بڕیار لەسەر ئاگربەستی غەززە بدات و شەڕ لەو کەرتە بوەستێنێت.

 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: سینوار پێشووتر و ئێستاش بڕیاردەری سەرەکی ئاگربەستی غەززەیە لە فەلەستین و پێویستە ئیدی بڕیار لەسەر ڕاگرتنی شەڕەکە بدات.

 

ئەوەش لە كاتێكدایە دوێنی شەو، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: یەحیا سینوار یەحیا وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە شوێنی هەنییە دیاریکرا.

جێیی  ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تاران لە لایەن دەستێكی رەشەوە شەهید كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ