کۆمپانیای بۆستن کۆنسڵتینگ گڵۆباڵ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە پێداچوونەوەی بە ئەنجامی ڕاپرسییەکدا کرد بۆ پێوانەکردنی ئاستی هۆشیاریی زیرەکی دەستکرد و "ژیری دەستکردی" (GenAI)، ئەمە جگە لە هەڵسەنگاندنی ئەو هەستە ئەرێنی و نەرێنییانەی کە بەکارهێنەران بەرامبەر بەم تەکنەلۆژیایانە هەیانە. لە ڕاپرسییەکەدا 21 هەزار بەشداربوو لە 21 وڵاتەوە بەشداربوون، لەنێویاندا سێ وڵاتی عەرەبی، ئیمارات، مەغریب و سعودیە.
لە ئەنجامی ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە ڕێژەی بەکارهێنانی ئامرازی ChatGPT لە مەغریب بەرزترین بووە کە 38% بووە، لە دوای ئەویش ئیمارات دێت کە 34% بووە، لەکاتێکدا لە سعودیە گەیشتووەتە 31%.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە بەشداربووان جۆرەکانی تری زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن بۆ دابینکردنی پێداویستییە جیاوازەکان، هەروەها درک بە بەهای ئەو سوودانە دەکەن کە زیرەکی دەستکرد پێشکەشی دەکات، بەتایبەتی لە سێ بواردا:
ئاسانکاری: بەشدارە لە باشترکردنی خۆشگوزەرانی کەسی لەڕێگەی پشتگیریکردنی ئامانجە تەندروستی و دارایی و ئامانجەکانی تر. بۆ نموونە 32%ی بەشداربووان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەپی تەندروستی و لەشجوانی بە AI بەکاردەهێنن.
کەسایەتیکردن: یارمەتیدەرە لە هەڵبژاردنی بەرهەم یان خزمەتگوزارییە گونجاوەکان و گەیشتن بە ئامانجە کەسییەکان. 28%ی بەشداربووان پەنایان بۆ زیرەکی دەستکرد بردووە بۆ بەدەستهێنانی ڕاسپاردەی کەسی، وەک هەڵبژاردنی کەرەستەی جوانکاری.
بەگشتی، ڕاپرسییەکە دەریخستووە 75%ی بەشداربووان ChatGPT یان خزمەتگوزارییەکانی دیکەی بنەمادار بە AIیان بەکارهێناوە. ڕێژەی بەکارهێنان بە تایبەتی لە وڵاتانی وەک هیندستان، بەرازیل و ئیمارات بەرز بووە، کە زیاترە لەو ڕێژەیەی لە بازاڕە پێشکەوتووەکاندا تۆمارکراون.