ئێستا خاوەنی كەناڵەكانی یوتیوب دەتوانن دەستیان بگاتەوە بە کەناڵە هاککراوەکانیان، بە یارمەتی چاتبۆتێکی زیرەکی دەستکرد.
ئەم کێشەیە کە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی پلاتفۆرمی ڤیدیۆیی بەناوبانگ بەدەستیەوە دەناڵێنن، بووەتە شتێکی ڕابردوو.
بەناوبانگترین پلاتفۆرمی هاوبەشکردنی ڤیدیۆ لە جیهاندا، یوتیوب، لە ڕاگەیاندراوێکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند: "یاریدەدەری پشتگیری نوێ ڕێنمایی بەکارهێنەرانی زیانلێکەوتوو دەکات لە ڕێگەی چوونەژوورەوەی پارێزراوەوە، هەروەها یارمەتیان دەدات بۆ گەڕاندنەوەی ئەکاونتەکانیان وەک هەنگاوی یەکەم دوای هاککردنیان".
ئاماژەی بەوەشکردووە، تایبەتمەندی یاریدەدەری زیرەکی دەستکرد تەنها بە زمانی ئینگلیزی لە ئێستادا بەردەستە.
زۆرجار بەکارهێنەران لە ماوەی ڕابردوودا گلەیییان لە نەبوونی پشتگیری یوتیوب کردووە لە یارمەتیدانی گەڕاندنەوەی ئەکاونتە هاککراوەکانیان.
ماوەتەوە بزانرێت ئایا چاتبۆتی بەهێزی AI یارمەتی ئەو بەکارهێنەرانە دەدات کە ئەکاونتی بچووکتریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە خێرایی.
تەنها چەند دروستکەرێک لە ئێستادا دەستیان بە تایبەتمەندییەکی دیکەی چارەسەرکردنی کێشەکان گەیشتوە، هەرچەندە یوتیوب دەڵێت "بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکات کە بەم زووانە تایبەتمەندییەکە بخاتە بەردەستی هەموو بەکارهێنەران".